ئێمە بۆچی ( مارکسیست )ین
؟
ئاالن ودز ،وەرگێڕانی کامەران ئەحمەد سەرمایەداری لە قووڵترین قەیرانەکانی مێژووی خۆیدایە .قەیرانێکی ئابوری ،کۆمەاڵیەتی و سیاسییە ،کە هەر ئێستا خۆی لە پشێوی سیاسی و چوونەسەری خەباتی چینایەتی لەسەرتاسەری جیهاندا نیشان ئەدات .لە کاتێکدا چینی دەسەاڵتدار هەوڵی ناشتنی مارکسیزم ئەدات ،لە ڕاستیدا هیچ کات ئەوەندە لە چاو ئەمڕۆ پرسەکە پەیوەنددار نەبووە .لە بابەتەی نوێکراوەی ئاالن ودز گرنگی و ڕۆڵی مارکسیزم لەمڕۆدا ڕاڤە ئەکات. لە ساڵی ١٩٩٢دا فرانسیس فوکویاما پەرتووکێکی لەژێر ناوی "کۆتایی مێژوو و دوا مرۆڤ" ،کە بووە باشترین فرۆشیی پەرتووک لەو کاتانەدا باڵوکردەوە .بەدەنگی بەرز کۆتایی هاتنی سۆسیالیزم ،کۆمۆنیزم و ماکسیزم و سەرکەوتنی کۆتایی ئابوری بازاڕ و دیموکراسیەتی بۆرژوازی بانگەشە کرد .داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت بە مانای ئەوە بوو چیتر لێرە بەدوا تەنها یەک سیستم ئیمکانی هەیە :ئابوری بازاڕی سەرمایەداری ،بەو مانایەی ،مێژوو کۆتایی هات. ئەم هزرە پێئەچێت لە ڕێگای ئەو سەرکەوتنە بەرچاوەی ئابوری بازاڕ دڵنیایی پێدرابێت ،بە چەند ساڵێکی سەرکەتووانەی دوای یەک لە هەڵکشانی قازانج و گەشەی بەرچاوی ئابوری دانەپچڕاو دیاری کرابێت .سیاسییەکان، پارێزەرانی بانکەکان ،بەڕێوەبەرانی ۆڵ ستریت قانع بوون بەوەی سروشی دەورەیی پەرەسەندنی سەرمایەدارییان دەستەمۆ کردووە .هەموو شتێک لە پێناوی باشترین لە باشترینی جیهانی سەرمایەداریدا بووە. بەاڵم هەروا بە سانایی لە مێژوو خۆدەرباز ناکرێت .لەو کاتەوەی ڕەوڕەوەی مێژوو بە ١٨٠پلە وەرچەرخاوە .تەنها دوای ١٦ساڵ لە پەرتووکەکەی فوکویاما قەیرانی ٢٠٠٨تەواوی باڵەخانەی سەرمایەداری جیهانیی ڕووەو خاڵی هەرەس هێناوە ،جیهانی نوقمی قووڵترین قەیران لە سااڵنی ١٩٣٠ەوە کردووە .هەرئێستا لە تەقەالی ڕزگارکردنی خۆیدایە لە ڕۆخی هەرەسهێنان. هەر یەکێک لە پێشبینییە باوەڕپێکراوەکانی فوکویاما بە ڕووداوەکانەوە ساختەکرابوون .پێش داڕمانی ،٢٠٠٨ ئابووریناسە بۆرژوازیییەکان شانازییان ئەکرد چیتر هەڵکشان و داکشان ڕووناداتەوە و ئەو دەورەیە کۆتایی پێهات. و گەیشتنە تیۆرییەکی نوێی سەرنجڕاکێش بە ناوی"ئەگەریی توانای بازاڕ" ،کە بە پێی ئەو تیۆرییە ،ئەگەر بازاڕ بۆ خۆی بەجێبهێڵرێت ئەوا هەموو شتێک چارەسەر ئەکات. لە ڕاستیدا هیچ شتێکی تازە لەم جۆرە ئایدیایەدا نییە .تەنها دووبارەکردنەوەی ئەو ئایدیا کۆنانەیە کە یاسای سای (ژان باپتیست سای )١٨٣٢-١٧٦٢،لەخۆی گرتبوون ،کە لە ئابوری بازاڕدا خستنەڕوو و داواکردن یەکتر هاوتا ئەکەنەوە ،بەوپێیەش دروستبوونی قەیرانی زیاد بەرهەمهێنان ئەستەم بێت .مارکس پێش سەدەیەک لەمەوبەر ئەم ناماقوڵییەی تێکشکاندووە .لەسەر ئەو پێداگرییەی کە "درەنگ یان زوو" هێزەکانی بازاڕ هەموو شتێک ڕێک ئەکاتەوە ،جۆن مەینارد کینیز ڕایگەیاند" لە درێژ ماوەدا هەموومان مردووین". ئەمڕۆ چیتر ئەم وەهمە کۆنە هیچ بەردێکی بەسەر یەکەوە نەماوە .بۆرژوازییەکان و ستراتیژناسەکانیان لە قووڵترین داڕمانی ئابووری خۆیاندان .لە سااڵنی ١٩٣٠دا ،ترۆتسکی وتی بۆرژوازی "بە چاوداخراوییەوە ڕووەو کارەسات ڕۆئەچوو" ،ئەم وشانە بە تەواوی بۆ بارودۆخی ئێستا گونجاون .ئەتوانرا لە دوێنێدا بنووسرێن. زۆر بەرباڵوانە ڕوون بووەتەوە کە سەرمایەداری ماتە وزەی(پۆتێنسییەڵ) پێشکەوتووخوازانەی خۆی شەکەتو ماندوو بووە .لە جیاتی پەرەسەندنی پیشەسازی ،زانست ،و تەکنەلۆژیا بە بەردەوامی بنکۆڵیان ئەکات .چیتر کەس باوەڕی بەوە نەماوە ئێمە لە ڕۆخی بووژاندنەوەی ئابووریداین .هێزەکانی بەرهەمهێن قەتیس ماون یان دائەڕمێن، کارگەکان وەک قاوغەشقارتە دائەخرێن و ملیۆنەهاش لەسەر کار دەرئەکرێن.
ئێمە بۆچی مارکسیستین؟
ئاالن ودز ،وەرگێرانی کامەران ئەحمەد
لە بەرگریی مارکسیزمدا