Skip to main content

Page 1

‫پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن له هه‌رێم له كوێی پێوه‌ره جیهانییهكاندایه‬

‫سەرکۆ یونس‬ ‫مامۆستای ئابووری‬

‫دلێر محمود رضا‬ ‫به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رپه‌رشتیكردن‬

‫کۆربەندى داڤۆس ى ئابورى جیهانى دەربارەى فێرکردن لە ڕاپۆڕتى سااڵنەیدا ئاشکراى کرد کە وواڵتى ( قەتەر ) لەپێشەنگدایە‬ ‫و شه‌شه‌مه لەسەر ئاستى جیهانى و یەکەمە لەسەر ئاستى واڵتانى عەرەبى و پاشانیشینى ئەردەن ئاستى لە ڕیز بەندییەکە دابەزیوە و‬ ‫واڵتى میسر لە پێش کۆتایى ڕیزبەندییەکەیە ! ئەمەش بەپێ ى ڕاپۆرتى کۆڕبەندهکە هه‌ریه‌كه لە واڵتانى ( لیبیا و سودان و سۆماڵ و‬ ‫عێراق و سوریا و یەمەن ) پۆڵین نه‌كراوه به‌هۆی نه‌بوونی ئاسانترین پێوه‌ری دڵنیایی جۆری كه له‌سه‌ر ئه‌و وواڵتانه جێ به‌جێ كراوه ‪!!!.‬‬ ‫ئەم ڕاپۆرتەى کۆربەندى داڤۆس ى ئابورى جیهانى بۆ الیەنى کواڵیتى فێرکردن (‪ )140‬وواڵت دەگرێتەوە ‪ .‬وواڵتى سەنگافورە‬ ‫یەکەمى ریزبەندییەکەیە و قەتەر شه‌شه‌مى جیهانە و یەکەمى وواڵتانى عەرەبى یە ‪ .‬ئاستى فێرکردن لە واڵتانى تردا بەم شێوەیەیە‪:‬‬ ‫سەنگافورە پلەى یەکەمە و پاشان سویسرا و فلەندا و هۆڵه‌ندا وه وواڵته یەکگرتوەکانى ئەمەریکا پلەى هەژدەهەمینە و دانیمارک‬ ‫له‌پێش دا دێت و نۆزدەهەمنیش سویدە ‪ .‬ئەڵمانیا پلەى بیستەمە و فەرەنسا بیست ودوو ئوسترالیا س ى و یابان س ى و یەک و‬ ‫ئیسپانیاش پلەى چل و حەوتى گرتوە ‪ .‬تورکیا لە پلەى نەوەدو پێنجەمە له وواڵتانی عه‌ره‌بیدا ئیماراتى عەرەبى یەکگرتوو پلەى دەیەمى‬ ‫گرتوە سعودیەش پلەى پەنجا لەکاتێکدا واڵتى میسر پلەى پێش کۆتایى گرتوە واتە(‪ ) 139‬وواڵتە لەکواڵیتى الیەنى فێرکردن‌دا!!!!‬ ‫شایانى باسە ئەم ڕاپۆرتە پشتى بەستوە بە کۆمەڵێک پێوەر کە کۆربەندى داڤۆس ى ئابورى جیهانى دایڕشتوە پێکهاتوە لە (‪)12‬‬ ‫پێوەرى سەرەکى ‪:‬‬ ‫‪ -1‬دامەزراوەکان و بیناکان ‪ -2‬داهێنان ‪ -3‬ژینگە ‪ -4‬ئابورى هەموەکى ‪ -5‬ته‌ندروستى فێرکردن ‪ -6‬فێرکردنى زانکۆیی‬ ‫‪ -7‬ڕاهێنان ‪ -8‬تواناى بازاڕى شمەک ‪-9‬تواناى بازاڕى کار ‪ -10‬پێشکەوتنى بازاڕى دارایى‪ِ -11‬رەگەزى تەکنۆلۆژیا ‪ -12،‬قەبارەى‬ ‫بازاڕ و گەشەسەندنى کارەکان ‪.‬‬

‫ڕا‬


‫ڕاپۆرتی پێودانگی ( مؤشر) بیرسون‬ ‫له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی پیشبڕكی ته‌كنه‌لۆژی و زانیاری له دونیادا‪،‬دڵنیایی جۆری فێركردن ناپێورێت به ناوبانگی زانكۆكان و خویندنگه‬ ‫نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ‪ ،‬به‌ڵكو پێوه‌ر ئاستى پرۆگرامی خوێندن و ئاستى خوێندكاره كه به‌رهه‌می كۆتایی سیستمى فێركردنه ‪.‬‬ ‫له هه‌موو وواڵتێكدا چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی جیهانی هه‌یه كه هه‌ڵده‌سن به هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاستى فێركردن وئه‌م دامه‌زراوانه جیاوازیان‬ ‫هه‌یه له ڕووى ئامانج و هۆكارو وه هه‌روه‌ها ئه‌و الیه‌نه‌ی كه پرۆژه‌كه پاره‌دار ده‌كات ‪.‬‬ ‫بۆ نموونه پێوه‌ی بیرسون ئاماژه بۆ فێركردن و كارامهییه زانیاریه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی توانای زانستى جیهانی له پۆڵینهكهدا پێنج وواڵت‬ ‫هه‌یه كه یه‌كه‌من له فێركردنی بنه‌ڕه‌ت ‪ .‬به پشت به‌ستن به چه‌ند تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نیوده‌وڵه‌تی له‌وانه ‪:‬‬ ‫‪ -1‬ئاستى پێشكه‌وتن له خوێندن و نوسینى نێو ده‌وڵه‌تی ناسراو به‬ ‫( بیرلز ‪( Progress in International Reading Literacy Study (PIRLS) -‬‬

‫‪ -2‬ئاڕاسته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهینانی خوێندن له بیركای و زانست ناسراو به‬ ‫( تیمس ‪) Trends in International Mathematics and Science Study (TIMSS) -‬‬

‫‪.‬‬

‫‪ -3‬به‌رنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی خوێندكار ناسراو به‬ ‫( بیزا ‪) Program for International Student Assessment -‬‬

‫له‌ئه‌نجامی به‌شداری كردنی قوتابیاكانی له‌م تاقیكردنه‌وه نێوده‌وڵه‌تیانه بۆ ساڵـی ( ‪ ) 2018‬ڕیزبه‌ندی ( ‪ )10‬وواڵتی یه‌كه‌م‬ ‫به‌م شێوه‌ی بوو ‪ :‬كۆریای باشور به پله‌ی یه‌كه‌م و ژاپۆن له پله‌ی دووه‌م و سه‌نگاپوره سێیه‌م و هۆنگ كۆنگ چواره‌م و فله‌ندا پێنجه‌م وه‬ ‫واڵته‌كانی به‌ریتانیا و كه‌نه‌دا و هۆڵه‌ندا و ئیرله‌ندا و پۆڵه‌ندا به‌دوایاندا دێن ‪.‬‬ ‫به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاپۆرتی كۆربه‌ندی ئابوری جیهانی س ێ حاڵه‌ت نوێ به‌دی ده‌كرێت كه پێویسته ئاماژه‌ی بۆبكه‌ین ‪ ،‬كه له ئه‌نجامی ئه‌و‬ ‫پێشكه‌وتنانه دێت له سیستمى فێركردندا ئه‌نجام دراوه له پێگه‌یه‌كی به‌رزیان به‌ده‌ست هێناوه لیستى دڵنیایی جۆری له فێركرندا ‪.‬‬ ‫میرنشینی قه‌ته‌ر‬ ‫به پله‌ی شه‌شه‌م له جیهان و یه‌كه‌می وواڵتانی عه‌ره‌بی دا ‪ .‬پێشكه‌وتنى قه‌ته‌ر له وواڵتانی ڕۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا له‬ ‫ڕاكێشانی ئاسانی توانسته پیشه‌ییه‌كان بۆ ناو بازاڕی وواڵتهكه ‪ .‬به‌پێى ڕاپۆرتی كۆڕبه‌ندی ئابووری له ذێر ناونیشانی (( پاشه‌ڕۆژی هه‌لـی‬ ‫كار و لێزانینهكان له ڕۆژهه‌اڵتی ناوه‌ڕاست و باشوری ئه‌فریقا ك ئاماده‌كاری هه‌رێمایه‌تی بۆ شۆڕش ى پیشه‌سازی چواره‌م ))‬ ‫ڕاپۆرته‌كه توانستى بازاری كار و پێشكه‌وتن له‌سه‌ر ئاستى چاكسازی به‌ستوه‌ته‌وه به ده‌رهاوێشته‌ی فێركردن ‪ .‬وه پاش ئه‌وه‌ی قه‌ته‌ر پێش‬ ‫وواڵتانی ناوچه‌كه‌یه له‌سه‌ر ئاستى دڵنیایی جۆری له سیستمه فێركردن و به‌ده‌ستهینانی ( ‪ 5.6‬پله) ‪.‬‬ ‫هەروەها ئەزمونى وواڵتى قەتەر بەیەکێک به ئەزمونە سەرکەرتوەکان ئەژمار دەکرێت ‪،‬دواى ئەوەى دەستپێشخەرى و ئامانجەکانیان بۆ‬ ‫ساڵى (‪)2030‬دانا داهاتى بەدەستهێنراو لە سامانى نەوت و غاز خرایە خزمەت بوارى گەشەپێدان و فیرکردنەوە و ئامانجیان پێشخستنى‬ ‫تواناى مرۆڤ بوو لەرێگاى پرۆگرامەکانى خوێندنى زانکۆیی و سوود وەرگرتن لە هونەرى فێرکردنى زانکۆیى نوێ لەدەرەوە و جێ بەجێ کردنى‬ ‫ئەزمونى واڵتە سەرکەوتو وپێشەنگهکانى جیهانى ‪،‬واڵتى قەتەر زیاتر لە (‪ )12%‬خەرجییەکانیان بۆ بوارى فێرکردنه واتە بەنزیکەى (‪) 6‬‬ ‫ملیار دۆالر سااڵنە و بڕیارە تا ساڵى (‪ )2025‬خەرجى فێرکردن بگاتە سەروو (‪ )41‬ملیار دۆالر‪.‬‬ ‫لەڕاستیدا هەستانەوە و پێشخستنى کواڵیتى فێرکردن پێویستى بەگۆڕانکارى ڕیشەیى لەم هۆکارانەى خوارەوە هەیە ‪:‬‬


‫‪ -1‬ئامادەکردنى مامۆستایان بە شێوەیەک کەبەرزترین کواڵیتى بێت‪.‬‬ ‫‪ -2‬پێشکەشکردنى باشترین پرۆگرامى فێرکردن کە گەشە بدات بەالیەنى بیرکردنەوە و ئامانج لێ ى پڕکردنەوە و داواکارى بازاڕى کار بێت‪.‬‬ ‫‪ -3‬هاندانى بەشدارى پێکردنى خوێندکاران بۆ چاالکى و سوود وەرگرتن لەهۆکارەکانى بەردەست‪.‬‬ ‫‪ -4‬دابین کردنى ئامێر‌و هۆکارەکانى فێرکردن لە بیناى خوێندنگە و سەرجەم پێداویستى یەکانى تر‬

‫سه‌نگافوره نمونه‌ی سه‌ركه‌وتن‪.‬‬ ‫وواڵتى سەنگافورە مۆدێلێكی تری ئەم پێوەرانەیە و لەماوەى (‪ )50‬ساڵى ڕابردودا لە دورگەیەکهی نه‌خوێنده‌واری هه‌ژار بووە بە واڵتێکى‬ ‫پیشه‌سازی گەشەسەندوو كه ئاستى ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی هاوتای وواڵتانی پێشكهتوویی پیشه‌سازیه ‪ .‬له‌بوارى فێرکردن‌دا‬ ‫له پلەى یەکەمى جیهاندایه‪.‬‬ ‫هۆكاری گوڕانكاریه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ( لـی كوان ی‌و ) سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یبوو كه فێركردن هۆكاری یهكالكهرهوهیه‬ ‫له‌گه‌شه‌پێدانی هێزی كاركردن و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی ئابوری و كۆمه‌الیه‌تی ‪ .‬به دوو ده‌سپێشخه‌ری كرد ‪:‬‬ ‫یه‌كه‌م ‪ ( :‬خوێندنگا بۆ بیرده‌كاته‌وه ‪ ،‬نه‌ته‌وه فێرده‌بێت ) مه‌به‌ست لێى ده‌سه‌به‌ركردنی خوێندن بۆ هه‌موو تاكێك ‪.‬‬ ‫دووه‌م ‪ ( :‬فێرکردنى کەم ‪،‬فێربوونى زۆر ) كه زیاتر گرنگی بدرێت ناوه‬ ‫ئەم دوو دەستپێشخەریە لەسەر چوار ِرەهەندى سەرەکى کارى لەسەر کرا‪:‬‬ ‫‪ -1‬پێداچوونەوە بە کرێ ى مامۆستایان و فێرکاراندا ‪.‬‬ ‫‪ -2‬پێدانى دەستەاڵتى زیاتر بەسەرکردەو بەڕێوهبەرانى خوێندنگاکان و سەربەخۆییان‪.‬‬ ‫‪ -3‬البردنى پشکنین و نوێ کردنەوەى جیاکارى خوێندنگاکان‪.‬‬ ‫‪ -4‬دابەشکردنى خوێندنگاکان بۆ بەش و کۆمەڵەکان‪.‬‬ ‫ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م بابه‌ته به‌راوورد كردنی هه‌رێمى كوردستان نیه له دڵنیایی جۆری په‌روه‌رده‌كردن و فێركردن ‪ ،‬چونكه ده‌وڵه‌تی‬ ‫عێراقیش كه ئێمه‌ش ههژماكراوین له‌گه‌ڵیدا له‌م ڕاپۆرته‌دا یه‌كێكه له‌و شه‌ش وواڵتهی كه دوور خراوه‌ته‌وه له پۆڵینكردنهكهدا ‪.‬‬ ‫به‌ڵكو ئێمه ئێستا له كوێ كاركردن و خۆئامادهكردنداین بۆ ئه‌وه‌ی پۆلێن بكرێن یان به واتایه‌كی تر ده‌ستمان كردوه به جێ به‌جێ‬ ‫كردنی پێوه‌ره‌كان ‪ .‬له پای ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه پرۆسه‌ی فێركردن له وواڵتانه به‌ده‌ستى هێناوه زۆر له چاكسازی ڕامیاری و ئابووری‬ ‫و كۆمه‌اڵیه‌تی و شارستانی وا ده‌رده‌كه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌ی له وواڵتی ئێمه‌دا ده‌گوزه‌رێت هه‌ڵمه‌تێكی نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌واریه بێت ‪.‬‬ ‫وه بۆ هاتنه‌ی سه‌ر ڕێگای ده‌ستكردن به چاكسازی و گۆڕانكاری هه‌نگاونان بۆ جێ به‌جێ كردنی دڵنیایی جۆری له فێركرندا ‪.‬‬ ‫له ساڵـی ( ‪ )2009‬وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق و هه‌رێم پرۆژهكیان ده‌ست پێكرد له ژێر ناونیشانی (( پشتگیری كردن بۆ باشتر‬ ‫كردنی كوالیتى فێركردن له قوتابخانه‌كانی عێراقدا وه له الیه‌ن ناوه‌ندی ڕۆشنبیری به‌ریتانی ( ‪ ) British council‬ڕاهێنه‌ری بكرێت‬ ‫و به ده‌سته‌به‌ركردنی دارایی ڕێكخراوی یونسیف و یه‌كێتى ئه‌وروپا ‪ .‬له ژێر ناوی ( بنیادنانه‌وی تواناكانی فێركردنی سه‌ره‌تایی و‬ ‫دواناوه‌ندی ) به ئامانجی چاككردنی جۆری له فێركردن و یه‌كسانی له هه‌لـی كاردا ‪.‬‬ ‫به‌اڵم یه‌كێك له‌و گرفته‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردن شه‌ڕی نه‌خوازراوی تیرۆر له‌گه‌ل ( داعش ) و ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ریه‌كه له شه‌ڕ و‬ ‫ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری و ئاواره‌بوون و وێران بوون‪ .‬كه بوو به هۆی پڕۆژه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ دانرابوو جێ به‌جێ نه‌كرێت گه‌ڕانه‌وه‌ی‬ ‫ڕاهێنه‌ره نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ به‌ریتانیا ‪ .‬له‌سه‌ره‌تای ساڵـی خوێندنی ( ‪ )2018_ 2017‬دهستكرایهوه بۆجێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كه له‬ ‫هه‌رێم و عێراق ‪ .‬بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ڕاهێنه‌ری سه‌ركرده ئاماده‌كراون به‌شداری پێكردنیان له خولـی تایبه‌تدا بۆ هه‌ریه‌كه‬ ‫له سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایان ئاماده‌كردنیان بۆ ووتنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ر و‬ ‫ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان ‪.‬‬ ‫له هه‌رێمى كوردستان ساڵـی خوێندنی ( ‪ ) 2018 - 2017‬قۆناغی كۆتایی پرۆژه‌كه كه‌وته واری جێ به‌جێكردن كه پرۆسه‌یه‌كی نوێ‬ ‫بوو به ناوی (( هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كی )) كه به شێوه‌یه‌كی ئه‌زموونی له ( ‪ ) 177‬قوتابخانه ئه‌نجام درا ‪.‬‬ ‫له ساڵی خوێندنی ( ‪ ) 2019 – 2018‬پرۆژه‌كه له ( ‪ ) 654‬قوتابخانه‌دا جێ به‌جێ كرا به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی به گۆڕینى شێوازی‬ ‫سهرپیرشتیكردن و هه‌ڵسه‌گاندن كه بریتى بوو له ‪:‬‬ ‫‪ -1‬گۆڕینى شێوازی سه‌رپه‌رشتیكردنی په‌روه‌رده‌یی و هێنانه‌كایه‌ی چه‌مكی (( هاوڕێ ڕه‌خنه‌گر – ‪)) critical friend‬‬ ‫‪ -2‬ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی له الیه‌ن لیژنه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه ‪ .‬ئاستى جێبه‌جێكردنی ئه‌و ( ‪ )25‬ستاندارهیه‬


‫دیاریكراوه بۆ جێ به‌جێكردنی ‪.‬‬ ‫پۆڵێنیكی تر كه له ڕاپۆرته‌كه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری دا هاتوه ئاستى دڵنیایی جۆری ( زاست و بیركاری ) وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت‬ ‫ده‌ركه‌وتن و هاتنه‌پێشه‌وه‌ی بۆ لوتكه‌ی ڕیزبه‌ندیه‌كه له كۆپی ساڵی ( ‪ ) 2018‬ووالتانی نوێ و له ناویاندا واڵتانی عه‌ره‌بی ‪ .‬كه ئه‌مه‌ش‬ ‫ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جێ به‌جی كردنی بنه‌ماكانی دڵنیایی جۆری له كارگێڕی و پرۆگرامه‌كانی هه‌ردوو وانه‌كه ‪ .‬و به‌شداریكردنی له هه‌ڵسه‌نگاندنه‬ ‫جیهانیه‌كان‪ .‬به تایبه‌ت كه تاقیكردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌كانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ستهینانی خوێندن له بیركای و زانست (‪ . )TIMSS‬كه‬ ‫تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیهانیه ( ‪ 4‬ساڵ ) جارێك ده‌كرێت و له‌الیه‌ن ده‌سته‌ی نیوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی كارامه‌ییه‌كانی په‌روه‌رده‌یی( ‪of‬‬ ‫‪ ) Achievement Educational Evaluation the for Association International‬كه باره‌گاكه‌ی له هۆله‌ندایه ئه‌نجام ده‌درێت ‪.‬‬ ‫له هه‌نگاویكی تردا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به هاوكاری ڕێكخراوی ( یونیسیف ) له خۆئامادهكردنداین بۆ به‌شداریكردن له‬ ‫تاقیكردنه‌وه‌ی پێوه‌ری (‪ . )TIMSS‬كه له‌ڕێگه‌ی پسپۆری نێوده‌وڵه‌تی پێوه‌ره‌كه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت ‪،‬‬ ‫بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له ڕێكه‌وتى (‪ ) 4 / 24‬تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌زموونی ئه‌نجام ده‌درێت كه ژماره‌یه‌ك قوتابخانه دیاریكراوه بۆ پۆلـی ( ‪ ) 4‬له‬ ‫وانه‌كانی بیركاری و زانست ‪ .‬به ئامانجی به‌شداریكردن له‌و پێوه‌ره‌دا ‪.‬‬ ‫كه هه‌ریه‌كه له حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت و پرۆگرامه‌كان و هه‌موو كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار ده‌خاته ژێر ئه‌ركی به‌رپرسیارێتى و به‌رزكردنه‌وه‌ی‬ ‫ئاستى دڵنیایی جۆری له فێركردندا ‪ .‬كه ئه‌مه‌ش پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌یه تائێستا چه‌ند هه‌نگاوێكی بۆ نراوه ‪ .‬به‌هیوای ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت له‬ ‫ڕیزبه‌ندی وواڵتاندا جێگه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه ‪.‬‬


Turn static files into dynamic content formats.

Create a flipbook
by diler.1964 - Issuu